پەرتوکی "٤۰ چیرۆکی تراژیدی ژنانی ئێزدی" بڵاو کرایەوە
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی هاوكارمان "فریاد محه‌مه‌د" ئاماده كراوه و سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ریه‌ك له خاوه‌ن چیرۆكه‌كانی كردووه، دەزگەی رۆژنامەوانی "وشە" ئەرکی چاپ کردنی کتێبەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
لەمبارەیەوە رۆژنامەنووس فریاد محەمەد بە "گوڵان"ی گوت" پەرتووکە كه له 256 لاپه‌ڕه‌دا چۆنیه‌تی گرتن، رفاندن و ژیانی ژنانی ئێزیدی له‌ژێر حوكمی تیرۆریستانی داعش تا رۆژی رزگاركردنیان له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌ریه‌ك له چیرۆكه‌كان و جۆری سته‌مه‌كانی به‌رامبه‌ر ژنان كراون، جیاواز و دڕندانه‌تر و نامرۆیی ترن.
ئاماژەی دا، لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوو دیمانەکان ئەنجام دراون و پاشان بە چل بەش لە رۆژنامەی خەبات بڵاو بۆتەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین خوێنەری کورد دەرفەتی هەبێ بیخوێنێتەوە لە دوو توێی پەرتوکێکدا کۆ کراوەنەتەوەو چاپ و بڵاو کرایەوە، هاوكات وه‌ك به‌رهه‌مێكی به‌نرخ بۆ داهاتوو و له بواره‌كانی توێژینه‌وه و به‌ڵگه‌ی تاوان، چاپكردنی ئه‌و پەرتوکەم بە پێویستزانی، ئەگەر پشتیوانی لۆجستیکی بکرێم هەوڵ دەدەم بۆ سەر زمانەکانی بیانی وەریگێرم، چونکە چەندە گرنگ تاکی کورد بە ووردی گوێ لە مەینەت و ئەو تاوانە نا مرۆڤایانەی چەکدارانی داعش بگرێ کە دەرهەق بە منداڵ و کچ و ژنانی ئێزیدی ئەنجامیانداوە، بە هەمان شێوەش گرنگ و پێویستە خوێنەری بیانی ئاشنابن بەو تاوانانەی بەرامبەر ئەو منداڵ و کچ و ژنانە کراوە کە چەکدارانی داعش وەک "پاکیزە" مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکردن.
