"ئه‌مڕۆ شاندى دانووستانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان كۆده‌بێته‌وه"
(د. ئه‌شواق جاف) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى، "بڕیاره ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه كاتژمێر (3)ـى پاشنیوه‌ڕۆ شاندى دانووستانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆببێته‌وه".
(جاف) گوتیشی، "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌نجامى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى كه كردوویانه له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه دا، بیگه‌یه‌نن به نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا، هه‌روه‌ها هەندێ رێنوێنی و بڕیار هەیە ئه‌و شانده ده‌یگەیه‌نن بە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ ئەو بارودۆخەی ئێستا".
kdp-
