یوئێن له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئاژانسێكی ئێرانی به‌درۆ ده‌خاته‌وه
(یان كۆبیش) له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵی ئاژانسه ئێرانییه‌كه داوه و گوتوویه‌تی "ئه‌و لێدوانانه‌ی ئاژانسی ئێرنا به ناوی من بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به "سوكایه‌تی" ده‌زانم".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی ریفراندۆم روونه و حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هان ده‌ده‌ین، تا پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان".
هه‌روه‌ها (یان كۆبیش) ده‌ڵێت "ده‌رباره‌ی ریفراندۆمیش، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هانی هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌دات تا به گفتوگۆ بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن".
نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڵێت "خاڵی ده‌ستپێك ئه‌وه‌یه، پێویسته رێزی ته‌واوی ده‌ستووری وڵات و یاساكانی بگیرێت".
ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه پاش ئه‌وه هاتووه كه، ئاژانسی ئێرانا له زاری (یان كۆبیش) بڵاوی كردبووه‌وه "ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناشه‌رعییه" به‌وپێیه‌ی له ده‌ستووردا بابه‌تی ریفراندۆمی گشتی باس نه‌كراوه".
kdp-
