محەممەدی حاجی مەحموود: دوای ڕیفراندۆم داواى سەربەخۆیی دەکەین.. ھەرێم دەستی له یەدەگی نەوت نهداوه
(محەممەدی حاجی مەحموود)، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى، "ڕیفراندۆم لەکات و ساتی خۆیدا دەکرێت و، ھیچ قسەیەک لەسەر کاتەکەی نییە و لە کۆبوونەوەی ھێزە سیاسییەکانی کوردستانیش بە کۆیی دەنگ بڕیاری لەسەر دراوە، بۆیە ئێمە دوای ڕیفراندۆم داواى سەربەخۆی دەکەین، چونكه مامەڵەی دیکەی لەگەڵ دەکرێت، ئەو کاتە وەک سەربەخۆیی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ناگەرێینەوە بەغدا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرژەوەندی تاسەری ھەیە، لەو ناوچەیهش ھەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز، خۆشبهختانهش کوردستان دەستی له یەدەگی نەوتی نهداوه، وڵاتانی دەوروبەر دەستیان لێداوە، ئەمە وای کردووە کە کوردستان پێگەی جیاواز بێت لە ناوچەکە و حسابی تایبەتی لەگەڵ بکرێت، رەنگیشە لە داھاتوودا بڕیاری خۆمان لەگەڵ عێراق بدەین و ئەو کاتە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆ دەبێتەوە و بڕیاری خۆی دەدات".
(محەممەدی حاجی مەحموود) گوتیشى، "ھەندێک لە حزبەکان ھەوڵ دەدەن کە ھەڵبژاردن دوابکەوێت و پەرلەمان درێژ بکرێتەوە، پرسیار لە ھەرحزبێکیش بکەى دەڵێن بەئاسانی ھەڵبژاردن ناکرێت، بەڵام بەگشتی پێیمان خۆشە لەکاتی خۆی ھەڵبژاردن بکرێت و (بارزانى)ش فەرمانی لەو بارەوە دەرکردووە و کۆمسیۆنیش لەکاتی خۆی هەڵبژاردنی پەسەندکردووە".
سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دهشڵێ، "ڕیفراندۆم گرفتی نییە، گرفت لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانە، کە ھەر حزبێک بۆ خۆی رایدەکێشێت، بەڵام ڕیفراندۆم پرسێکی نەتەوەییە و ھیچ حزبێکیش لە کوردستان لەدژی ریفراندۆم نییە".
kdp-
