شنگال.. زیاتر لە 10 هەزار خێزان گەڕاونەته‌وە

 	 شنگال.. زیاتر لە 10 هەزار خێزان گەڕاونەته‌وە
بەڕێوه‌بەری ناحیەیی سنوونێ ده‌ڵێ، ڕۆژانە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە شنگال، سەرەڕای هەبوونی هێزی نایاسایی و نەبوونی چەندین خزمەتگوزاریش، بەڵام هەر خەڵک دەگەڕێنەوە.

(نایف سەیدۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى، "ڕۆژانە نزیکەی 30 تا 50 خێزان دەگەڕێتەوە قەزایی شنگال و ناحیەی سنوونێ، به‌تایبه‌ت ئەم 10 ڕۆژەی دوایی ئاوارەکان زیاتر دەگەڕێنەوە.

(سەیدۆ) گوتیشی، "ئەگەر خزمەت گوزاری لە شنگال بکرێت و هێزە نایاساییەکان لە شنگال نەمێنن ئەوا ژمارەیەکی زیاتر دەگەڕێنەوە، ئێستا لە سنووری ناحیەی سنوونێ زیاتر لە 10 هەزار خێزان هەن.
kdp-
Top