وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، وه‌ڵامى سه‌رۆكى ئه‌ركانى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران ده‌داته‌وه‌

 	 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، وه‌ڵامى سه‌رۆكى ئه‌ركانى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران ده‌داته‌وه‌
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ڵامى سه‌رۆكى ئه‌ركانى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران ده‌داته‌وه‌.

له‌ لێدوانه‌كه‌یدا گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مافێكی ڕەوا و سروشتیی گەلی كوردستانە و جگە لە خەڵكی كوردستان هیچ كەسی تر مافی ئەوەی نییە قسەی لەسەر بكات.

ده‌قى لێدوانه‌كه‌ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌:

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵنێریی تەسنیمی ئێرانی سەرلەشكەر (باقری) سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لێدوانێكی لەبارەی ڕیفراندۆمی 25ى ئەیلوولی 2017 ـی هەرێمی كوردستان داوە و گوتویەتی ئەم ڕیفراندۆمە موستەحیلە و نابێ بكرێت.

لێرەدا بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین كە قسەكردن لەبارەی مافەكانی خەڵكی كوردستان كاری ئەو بەڕێزە نییە و ئەوە بە دەستێوەردانێكی ئاشكرا لە كاروباری ناوخۆی كوردستان هەژمار دەكرێت.

ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مافێكی ڕەوا و سروشتیی گەلی كوردستانە و جگە لە خەڵكی كوردستان هیچ كەسی تر مافی ئەوەی نییە قسەی لەسەر بكات.

kdp-
Top