گوڵاڵە .. چەکدارێکی دیکەی داعش کوژرا

 گوڵاڵە .. چەکدارێکی دیکەی داعش کوژرا
ھەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنینی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری گوندی (ئیسڵاح) ی سەر بەشارەدێی گوڵاڵە بەردەوامی ھەیە و ئەمڕۆ ھەینی، لە سێیەمین ڕۆژی ھەڵمەتەکەدا چەکدارێکی دیکەی ڕێکخراوی داعش کوژرا.

ڕائید سمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەدێی کۆکس، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ھەینی 18/8/2017 لە سێیەمین ڕۆژی ھەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنینی سنووری گوندی (ئیسڵاح) ی سەر بەشارەدێی گوڵاڵە، لەسەرچەمی سیروان و لەنزیک گوندەکە چەکدارێکی دیکەی ڕێکخراوی داعش کوژرا".

بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەدێی کۆکس، ئەوەشی خستە روو: "ھەڵمەتەکانمان بەردەوام دەبێت تا لەناوبردنی تەواوی چەکدارانی ڕێکخراوەکە و گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ سنوورەکە".

ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ماوەی سێ ڕۆژە ھەڵمەتێکیان بۆ سنووری گوندەکە دەستپێکردووە و تا ئێستا 3 چەکداریان کوشتووە کە یەکێکیان پلەی ئەمیری ھەبووە.

ماوەیەکە جموجوڵی چەکدارانی داعش لە سنووری گوندی (ئیسڵاح)ی سەر بەشارەدێی گوڵاڵە زیادیکردووە و لەھەفتەی ڕابردوودا ھەڵیانکوتایە سەر کارگەیەکی بلۆک و 2 کرێکاریان ڕفاند، ھەروەھا شوانێکیان کوشت و ئامۆزایەکیشیان ڕفاند و پاش ڕۆژێک تەرمەکەی دۆزرایەوە.










باسنیوز
Top