مامۆستایانی ئایینی بانگهێشتی شاسوار عەبدولواحید ڕەت دەکەنەوە
مامۆستایەکی ئایینی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ، رایگەیاند: "ئەمڕۆ ھەینی 18/8/2017 شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای نالیا، بەتەلەفۆنی خۆی پەیوەندی بە مامۆستایانی ئایینی کردووە، بۆ ئەوەی سبەی شەممە 19/8/2017 بۆ نانی نیوەڕۆ لەگەڵی ئامادەبین".
ئەو مامۆستایە ئایینییە، ئەوەشی خستە روو: "تەلەفۆنەکەم لەسەر داخستەوە و سەرجەم مامۆستایانی ئایینیش بانگھێشتنامەیان رەتکردووەتەوە، چونکە ئەوەی کراوە بەرەی جاشایەتی خۆفرۆشییە".
پێشتر شاسوار عەبدولواحید چەند گەنجێکی بۆ سمینارەکەی لە سلێمانی بە پاس لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان گواستبووەوە، بەڵام بەشێک لەو گەنجانە ڕەخنەی توندیان لێ گرت و پشتیوانییان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند و بەهۆیەوە لەلایەن کەسانی سەر بە شاسوار عەبدولواحیدەوە هەڕەشەیان لێ کرا.
باسنیوز
