زاخۆ.. کچێک لە لایەن براکەیەوە کوژرا

زاخۆ.. کچێک لە لایەن براکەیەوە کوژرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری زاخۆ لە سنووری پارێزگای دھۆک کچێک لە لایەن براکەیەوە کوژرا، بکوژەکەش خۆی رادەستی پۆلیس کرد.



ھێمن سلێمان، گوتەبێژی بەریێوبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، ڕاگەیاند: " بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/8/2017 لە شاری زاخۆ لە سنووری پارێزگای دھۆک، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتییەوە کچێک لە لایەن براکەیەوە کوژرا و دواتر تەرمەکەی فڕێداوەتە ناو رووباری خابوور".



گوتەبێژی بەریێوبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، ئەوەشی خستە روو: "بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، خۆی ڕادەستی پۆلیسی زاخۆ کردوەو تەرمەش لە ئاودا دەرھێنراوە، لێکولینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".

bas news-
Top