شاندى ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه
سه‌رۆكى فراسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، شاندى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه.
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده تا ئێستا نوسراوێكى فه‌رمیمان پێ نه‌گه‌شتووه، به‌ڵام بلس له‌وه ده‌كرێ كه كاتژمێر 3ى پاش نیوه‌ڕۆى سبه‌ینێ هه‌ینى 18/8/2017 شاندى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام دیار نییه ئاخۆ به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه، یان له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێنه‌رانى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕاشى گه‌یاند: "له د. فواد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامى شاندى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گفتوگۆى كردووه، پێمگوتووه ئاخۆ له به‌رنامه‌یاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا كۆببنه‌وه، له‌وه‌ڵامدا گوتى "به‌ڵێ، له به‌رنامه‌ى شاندى ڕیفراندۆمدایه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت".
ڕونیشى كرده‌وه، كه چاوه‌ڕوانى شانده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كاره‌كانیان به چ قۆناغێك گه‌یشتووه و چی پێویسته ئه‌وان دواى ڕۆشتنى شانده‌كه له به‌غدا ئه‌نجامیبده‌ن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئه‌وان كاره‌كانییان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه شانده‌كه شاندێكى سیاسیی و له ئێمه باڵاترن.
ڕۆژى 14/8/2017 شاندى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق سه‌ردانى به‌غداى كرد.
bas news-
