ئیبراهیم جه‌عفه‌رى: دڵنیایی ده‌دینه وڵاتان كه به‌هۆى ڕیفراندۆمه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكه‌ین
ڕۆژ نوورى شاوه‌یس، سه‌رۆكى شاندى باڵاى ڕیفراندۆمى كوردستان له به‌غدا، له دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیى نیشتمانی، ڕای گه‌یاند: "وه‌ك تاگه ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئێمه پابه‌ندین به گفتوگۆى بێمه‌رج، ڕێگه‌ى دیكه‌ش نییه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه مافى چاره‌ى خۆنووسین: "مافێكى شه‌رعى گه‌لى كوردستانه و به مافى خۆمانین ده‌زانین ڕێگا دیموكراسییه شه‌رعییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، بگرینه‌به‌ر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، مه‌به‌سته‌كه‌یان، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ببڕن، گوتیشی: "گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و به‌هیواین بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لایه‌كمان بێت".
له‌به‌رامبه‌ردا، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ڕای گه‌یاند: "ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی، كه كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هه‌موو وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌ك درووست ناكه‌ین.
bas news-
