یەکەم حاجی كورد لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد

یەکەم حاجی كورد لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد


کەمێک پێش ئێستا یەکەم حاجی کورد لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.


نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ڕاگەیاندن و گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان\ ڕاگەیاند: "یەكەم حاجی كورد لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد".


گوتیشی: "كەمێك پێش ئێستا حاجییەكی ئاكرێ كە خەڵكی گوندی خەلانە بە ناوی كامل حەسەن خدر كۆچی دوایی كرد.


ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف ڕوونیشی كردەوە، ئەو حاجییە كۆچ كردووە لە دایكبووی ساڵی 1946.


بەپێی ئامارەکان، تاوەكو ئێستا نزیكی 60 حاجی لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ كۆچی دواییان كردووە.
bas news-
Top