په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵى ئیسلامی: پاڵپشتى له هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك ده‌كه‌ین
زانا ڕۆستایى، ئه‌ندامی لێژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ڕاگه‌یاند: "له ساته‌وه‌ختى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له پارێزگاى كه‌ركووك، ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا پاڵپشتى و پشتیوانیمان له بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كردووه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بین له پاڵپشتییه‌كانمان بۆ مانه‌وه و هه‌ڵكردنى ئاڵاكه".
بێ ئاگایى خۆیشی له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى كارگێڕیى عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك ده‌ربڕى و ڕای گه‌یاند: "بڕیاره‌كه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ده‌رى كردووه، لێژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان ناتوانێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ڵاتى دادوه‌ریدا قسه بكات، به‌ڵام لایه‌نى زه‌ره‌رمه‌ند له بڕیاره‌كه ده‌توانێت له دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى عێراق تانه له بڕیاره‌كه بدات".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ، به پێویستیشى ده‌زانێت كه هه‌ریه‌كه له پارێزگار و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به‌وردى و وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌دا بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌یسێكى یاساییه: "بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێكیشیان ئێمه پاڵپشتیان لێ ده‌كه‌ین".
پێشتر ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، بڕیاریدا ئاڵاى كوردستان به‌ته‌نیشت ئاڵاى عێراقه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانگه حكوومییه‌كانى پارێزگاكه هه‌ڵبكرێت. دواتر لایه‌نی توركمانى سكالایان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره تۆمار كرد.
bas news-
