هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: ڕیفراندۆمى كوردستان كاریگه‌رى بۆ سه‌ر جه‌نگى دژ به داعش نابێت
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش كه ئه‌مریكا فه‌رمانده‌یی ده‌كات، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ڕیفراندۆمى كوردستان كه له 25 ه‌یلوول ئه‌نجام ده‌درێت، هیچ كاریگه‌رییه‌كى بۆ سه‌ر شه‌ڕى تیرۆر و داعش نابێت. جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه، كه له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، هاوشێوه‌ى جاران به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌رچه‌نده پێشتر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاندبوو، كه ته‌نها ترسى ئه‌وه‌یان له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم هه‌یه، كاریگه‌رى بخاته سه‌ر شه‌ڕى دژ به داعش، به‌ڵام (ڕه‌یان دیلۆن) گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوه‌ده‌وڵه‌تى، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ته‌له‌فزیۆنیی داخراودا كه له به‌غداوه قسه‌ى ده‌كرد، گوتی: "هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تى به‌هه‌مان شێوه‌ى جاران له‌كاركردنى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌كاتى پێكهێنانیینه‌وه پێش نزیك سێ ساڵ، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیی به‌درێژایی جه‌نگى دژ به‌داعش پشتیوانیی له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كردووه و به‌ڵێنیش ده‌دات به‌رده‌وام بێت.
كاتێكیش پرسیار له گوته‌بێژه‌كه كرا، كه ئایا ڕیفراندۆمى كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئێستا و داهاتوو ده‌بێت، گوتی: "مه‌شقكردن و ئاماده‌كردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه".
له ساڵى 2014ه‌وه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى مه‌شقی به زیاتر له 20 هه‌زار پێشمه‌رگه كردووه، وه‌ك گوته‌بێژه‌كه ئاشكراى كرد.
لێدوانه‌كه‌ى (ڕه‌یان دیلۆن)، له‌شێوه‌ى وه‌لامدانه‌وه‌ى (هیزر نوێرت) گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌یه كه ڕای گه‌یاندبوو، ڕیفراندۆمى كوردستان كاریگه‌رى بۆ سه‌ر جه‌نگى دژ به‌داعش ده‌بێت.
به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان، جه‌خت ده‌كاته‌وه، له‌وه‌ى ڕیفراندۆمى كوردستان، به‌ره‌ى جه‌نگى دژ به تیرۆر پته‌تر ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تى به‌غدا و واشنتۆن، به‌هێزتر ده‌بێت.
له‌ئێستاشدا شاندێكى باڵاى ڕیفراندۆم له به‌غدایه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق و دڵنه‌واییكردنیان كه سه‌ربه‌خۆیی، له به‌رژه‌وه‌ندى عێراقیشدا ده‌بێت و له داهاتوودا، هه‌ردوولا وه‌كو دوو ده‌وڵه‌تى دراوسێی باش ده‌بن.
bas news-
