ئازاد تۆفیق: ئه‌گه‌ر به گوێی ئه‌مریكا نه‌كه‌ین به گوێی عێراقیش ناكه‌ین و ڕیفراندۆم دواناخه‌ین
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كیتی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پرسی ڕیفراندۆم به ده‌وڵه‌تی عێراق دوا نا‌خرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به گوێی ئه‌مریكایه‌كی گه‌وره نه‌كه‌ین به گوێی ده‌وڵه‌تی عێراقیش ناكه‌ین.
ئازاد تۆفیق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕا گه‌یاند: "ئه‌و شانده‌ی، كه ڕۆشتوون بۆ به‌غدا، كارێكى باشیان كردووه و پیویسته به‌رده‌وامیش بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ گفتووگۆ بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌بڕوای من ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له ئیراده‌ی عێراق و وڵاته‌كان گه‌وره‌تره، به‌ڵام ئێمه بۆ نیازپاكی پیویسته یه‌كه‌م هه‌نگاوی دیبلۆماسیمان له‌ناوه‌ند و ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستپێبكات".
جه‌ختیكرده‌وه، كه پرسی ڕیفراندۆم به ده‌وڵه‌تی عێراق دواناخرێت، ده‌وڵه‌تی عێراقیش ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت نه‌ك ده‌ڵێن دوابخرێت هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا نین. ده‌شپرسێت: "ئێمه ئه‌گه‌ر به گوێی ئه‌مریكا نه‌كه‌ین كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا قسه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بكات؟ بۆچی به گوێی عه‌بادی بكه‌ین؟".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی، گوتیشی: "عێراق وڵاتێكه سه‌روه‌رى نه‌ماوه، شیعه به‌جیایه ، سوونه به‌جیایه، كورد به جیایه، له ناو به‌غدا شتیك نیه ناوی عێراقی یه‌كگرتوو یان عێراقی دیموكراسی یان مه‌ده‌نی بێت. پڕه له میلیشیا و هێزی چه‌كدار و ناته‌بایی ، له‌به‌رئه‌وه عێراق جێی متمانه نیه، بۆ ئه‌وه‌ی گره‌نتی به ئێمه بدات ڕیفراندۆم دوا بخه‌ین یان دوای نه‌خه‌ین. ئێمه كه به گوێی ئه‌مریكایه‌كی گه‌وره‌مان نه‌كرد، به‌دڵنیاییه‌وه به گوێی ده‌وڵه‌تی عێراق و عه‌بادیش ناكه‌ین".
bas news-
