ئه‌شواق جاف: شاندى ڕیفراندۆم 55 دۆسیه‌ی پێشێلكاریى حكوومه‌تى فیدڕاڵى له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ به‌غدا بردووه
په‌رله‌مانتارێكى كورد، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شانده‌ى له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕۆشتوون بۆ به‌غدا، (55) دۆسێیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه، كه سه‌رجه‌میان پێشێلكارییه‌كانى حكوومه‌تى فیدڕاڵی بهههرێمى كوردستانن. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا واتاى دواخستنى ڕیفراندۆم نییه.
ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "شاندى باڵاى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان كه ئێستا له به‌غدایه، له‌گه‌ڵ خۆیدا (55) دۆسیه‌ی پێشێلكارى حكوومه‌تى فیدڕاڵى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان پێیه".
ڕوونیكرده‌وه، كه پێویسته گفتوگۆكردن به‌رده‌وام بێت و هیچ ڕێگایه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، نییه.
ئه‌شواق جاف، گوتیشی: "پێشبینی ئه‌وه له حكوومه‌تى فیدڕاڵى ناكه‌ین ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، چونكه گه‌ر بیویستایه له ماوه‌ى (14) ساڵى ڕابردوودا جێبه‌جێی ده‌كرد، ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى به‌م دۆخه گه‌یاند، جێبه‌جێ نه‌كردنى بڕگه‌كانى ده‌ستووره".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌ستوور ته‌نها دوو بڕگه‌ى جێبه‌جێ كراوه، ئه‌ویش پێكهێنانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوتی: "شاندى كوردستان سه‌ردانى به‌غداى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان بخاته‌ڕوو، له‌و سه‌ردانه‌دا، ده‌چنه لاى باڵیۆزخانه‌ى وڵاتان، هه‌روه‌ها لیژنه‌ى حه‌وت قۆڵی كه له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانه‌وه دروست كراوه. به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌م گفتوگۆیانه ماناى دواخستنى ڕیفراندۆم نییه كه له 25ى ئهیلوول ئه‌نجام ده‌درێت و له‌و ڕۆژه‌دا جلى شه‌هیدان له‌به‌ر ده‌كه‌ین و ئاڵاى كوردستان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه تا ده‌بینه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى كوردستان".
bas news-
