یوئێن؛ گفتوگۆی بەغدا و هەولێر لەسەر ڕیفراندۆم پێویستە
لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یۆنامی)، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەواڵێکی ئێران لەسەر بەنایاساییدانانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: تێگەیشتنێکی هەڵە لە قسەکانی (یان کوبیش)، نێردەی تایبەتی یوئێن بۆ هاریکاریی عێراق دروست بووە، بەوەی کە گوایە گوتوویەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان نایاساییە و لەو بارەیەوە هەواڵی ئاژانسەکانی ئێرانی ڕەت کردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەی (یان کوبیش)دا هاتووە: ئەنجامدانی گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوانیان بە پرسی ڕیفراندۆمیشەوە، پەیامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشە بۆ هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا.
جێی باسە، ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران لە زاری (یان کوبیش)، نێردهی نهتهوە یهكگرتووهكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) بڵاویان کردەوە، کە نوێنەری یوئین لە عێراق، ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی داناوە و گوتوویەتی پرسی ڕیفراندۆمی لەو شێوەیە لە دەستووری عێراقدا نەهاتووە و جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کردووەتەوە.
kdp-
