ئه‌دهه‌م بارزانى: چیتر ناتوانین له وڵاتى خۆماندا له ژێر ده‌ستى بێگانه‌دا كرێچی بین
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، چیتر ناتوانین له وڵاتى خۆماندا كرێچى بین و له‌ژێر ده‌ستى بێگانه‌دا بژین، بۆیه بڕیارى ئه‌وه‌مان داوه، پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌دهه‌م بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵه‌به‌جه) له میانه‌ى به‌شداریكردنى له ساڵیادى دامه‌زراندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا،ڕایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌مان پێویستى به پاراستنى یه‌كڕیزى و برایه‌تى نێوان پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه، چونكه ئێستا گه‌لى كورد به‌ره‌و ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى هه‌نگاو ده‌نێنین، كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌مومان دوور له ململانێى سیاسی پاڵپشتى له ڕیفراندۆم هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین".
گوتیشى: "ناتوانین چیتر له وڵاته‌كه‌ى خۆماندا كرێچى بین و له‌ژێرده‌ستى داگیركه‌راندا بژین، ده‌بێ هه‌موومان كاربكه‌ین بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، چونكه به سه‌ربه‌خۆیى خوێنى چه‌هیده‌كانمان ئاسووده ده‌كه‌ین و خۆشمان هه‌ست به ئازادى ڕه‌ها ده‌كه‌ین".
ئه‌دهه‌م بارزانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه بۆ ئاشته‌وایى كورد و كوردستان، پارتى له زۆر پرسدا سازشی كردووه، به‌تایبه‌تى له داوا و مه‌رجه‌كانى پێش ئێستا، گوتیشی: "به‌ڵام پێویسته لایه‌نه سیاسه‌یكانیش، هه‌نگاوى زیاتر بێنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بده‌ین".
bas news-
