ھێمن ھەورامی: ریفراندۆم ھەلێکە لە ئاستی نێودەوڵەتییەوە ھاتووەتە پێش
ئەمڕۆ چوارشەممە، یاریدەدەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پانێلێکدا لە شاری دھۆک، ئاماژە بەوە دەدات کە ھەلێکی نێودەوڵەتی ھاتووەتە پێش و پڕۆسەی ریفراندۆمی کوردستان بە ھیچ جۆرێک دواناخرێت.
ھێمن ھەورامی، یاریدەدەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2017 لە پانێلێکدا لە شاری دھۆک رایگەیاند: "لە شەڕی چاڵدێران بۆ شەڕی داعش، ئێمە بەم ئەنجامە گەیشتووین، کەی کورد بەھێز بووبێت، ئەوان موجامەلەیان کردووە و کاتیان پێ کوشتووە، کەی ھەستیان کردووە، تۆزێک بەرامبەر بە کورد بەھێز بووبن، پەلاماریان داوە".
ئەوەشی خستە روو: "ئێستا کورد لە پێگەیەکی بەھێزدایە و دەوروبەر لە دۆخێکی پشێوی دایە، بۆیە پێمان دەڵێن ئێستا کاتی ریفراندۆم نییە".
ھێمن ھەورامی، یاریدەدەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جەختیشی لەوە کردەوە: "ریفراندۆم ھەڵێکە لە ئاستی نێودەوڵەتییەوە ھاتووەتە پێش، ھاوکات ھەلی ئیقلیمێمان بۆ ھاتووەتە پێش، چونکە دۆخی ناوچەکە بەرەو گۆڕانکارییە".
bas news-
