ئه‌مریكا پێشوازی له گفتوگۆى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌كات
واشنتۆن پشتیوانیی خۆى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌ربڕى و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازى له گفتوگۆكان ده‌كه‌ین.
هیزر نوێرت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند: "ئێمه له داخوازییه‌كانى گه‌لى كوردستان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام ته‌نها ترسى ئه‌وه‌مان هه‌یه، ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌م كاته‌دا، كاریگه‌رى بكاته سه‌ر شه‌ڕى داعش كه تائێستاش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقدا ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه ماون".
پێشتر مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشنیازێكى ڕێكس تێله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى ڕه‌تكرده‌وه، كه داواى دواخستنى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى كوردستانى كردبوو.
سه‌ركردایه‌تى كوردستان، وڵاتانى دراوسێ و جیهانى له‌وه دڵنیا كرده‌وه، كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كاریگه‌رى له‌سه‌ر جه‌نگى دژ به تیرۆر نابێت و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پابه‌ندن ته‌نانه‌ت دواى سه‌ربه‌خۆییش.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 16/ 8/ 2017) شاندى باڵاى ڕیفراندۆم له به‌غدا، له سێیه‌م ڕۆژى سه‌ردانه‌كه‌یاندا به‌رده‌وام بوون له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كان و دیپلۆماتكارانى جیهان. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا.
bas news-
