سه‌عدى پیره ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ شاندی باڵای ڕیفراندۆم ئاشكرا ده‌كات
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی شانده‌كه‌ی له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و باڵیۆزانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ى پرۆگرامى ئێمه له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى، داواى كۆبوونه‌وه‌ى كرد و پشتیوانى خۆى پیشاندا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات و به هۆى گرفتى گه‌شتى فڕۆكه‌وه نه‌یتوانى له‌و كاته كه‌مه بێته هه‌رێم، به‌ڵام سڵاوى هه‌بوو بۆ سه‌ركردایه‌تى و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و باسى ئه‌وه‌ى كرد، له باره‌ى داخوازییه هه‌نووكه‌ییه‌كانه‌وه به گشتى گفتوگۆ بكرێت و پشتیوانى له داخوازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و باسى ئه‌وه‌شیان كرد، ئه‌وان له وڵاته‌كانى خۆیان جێپه‌نجه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به ئه‌رێنى ده‌بینن له شه‌ڕى داعش".
ده‌شڵێ: "هیچ لایه‌نێك دژى ئه‌وه نییه كورد مافى چاره‌ى خۆنووسینى هه‌بێت و ته‌نانه‌ت نورى مالكیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوو، كه گفتوگۆ بكرێت و ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن.".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كۆبوونه‌وه‌ى ژماره یه‌ك به گوێره‌ى به‌رنامه‌ى شانده‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌لیم جبوورى بوو، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێك له ره‌وته به‌هێزه‌كانى سوننه، به ئاماده‌بوونى دوو كه‌س له ئه‌ندامانى كوتله‌كه‌ى. گفتوگۆ له بیناى په‌رله‌مانى عێراق كرا.
گوتیشی: "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ریفراندۆمه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ره‌هامان پێدراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئێمه هاتووین بۆ گفتوگۆ و گه‌لى ئێمه به بنبه‌ست گه‌یشتووه له‌و بارودۆخه‌ى كه تێیدایه و پێشبینى زۆر به‌رزى هه‌بوو، كه عێراق جێگه و پێگه‌ى پێشمه‌رگه له سیستمى به‌رگرى عێراق روونده‌كاته‌وه و مووچه و راهێنان و پڕچه‌ككردنى ده‌گرێته ئه‌ستۆ و مه‌سه‌له‌ى دووه‌م جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستووره و مه‌سه‌له‌ى سێیه‌م كێشه‌ى گه‌نمى جوتیاران و كێشه‌ى زه‌ویوزارى جوتیارانه كه خراوه‌ته سه‌ر ناوى خه‌ڵكى دیكه و هه‌روه‌ها پرسى بڕینى بودجه و شه‌راكه‌ته بۆیه زۆرینه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى ئێمه بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه له 25ى ئه‌یلوول ریفراندۆم بكه‌ین، وه‌ك ته‌نیا ده‌رگاى یاسایى بۆ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى چوون".
پیره ڕاشیگه‌یاند: "هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانى هادى عامریمان كرد، كه سه‌رپه‌رشتیار یا به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبییه و پێشتریش سه‌ركرده‌ى به‌در بوو، ئه‌و ئه‌وه‌ى پیشاندا كه 37 ساڵ زیاتره له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كانى كوردستان و هه‌موو فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه به‌شێكى زۆرمان حازر بووین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له هه‌ولێر و سلێمانین له به‌ره‌كانى شه‌ڕ پێش رووخانى به‌عس له زه‌مانى ئه‌نفال و كیمیایباران له به‌ره‌كان بووه و بۆیه پرسى درووستكردنى متمانه پێویست ناكات، چونكه ئه‌سڵه‌ن سیقه هه‌یه له نێوان ئه‌و و سه‌ركرده‌كان و ئه‌و هه‌موو مافێك ره‌وا ده‌بینێت به خه‌ڵكى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان شایسته‌ى له‌وه زیاتریشه، به‌ڵام ته‌حه‌فوزێكى هه‌یه و نازانێت ئێستا كاتیه‌تى یان نا و پێى وایه ئێمه كه‌مێك له‌و بابه‌ته په‌له ده‌كه‌ین و پێى وایه هێشتا كارى پێویست‌تر هه‌یه وه‌ك شه‌ڕى تیرۆر و چه‌سپاندنى یاسایه له وڵاته‌كه‌مان. ئێمه زۆر جار ئه‌و حكومه‌ته‌ى هه‌یه حكومه‌تى به‌غداى پێده‌ڵێین و نابێته حكومه‌تى فیدراڵ كه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو پارێزگاكان بكات و ئێمه به‌شێكى ئه‌و كه‌موكوڕیانه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى تیمه‌كانى ئێوه به تایبه‌تى شیعه و ئه‌ویش پشتگیرى كرد كه به‌ڵێ ده‌بوایه كارێكى وا بكه‌ن، جێى متمانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن".
ڕوونیشی كرده‌وه كه شانده‌كه بۆ خوانى نیوه‌ڕۆ میوانی نورى مالكى بوونه و پێش ئه‌وه‌ش گفتوگۆیه‌كى زۆریان كردووه و مالكییش له بابه‌تی داخوازى كورد بۆ مافى جیابوونه‌وه گوتى: من نازانم ئه‌وه چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كان ده‌كات یان نا به‌ڵام من پێم باشه به‌رده‌وام بین و گفتوگۆ بكه‌ین و ئه‌گه‌ر زانیمان چاره‌سه‌ر نییه ئه‌وا ئێوه حه‌قى خۆتانه بڕیار بده‌ن و ژینگه‌ى گفتوگۆكان زۆر باشه تا ئێستا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم زیاتر گوتی: "ساڵح موتڵه‌گمان بینى له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌ى و ئه‌وانه‌ى كه وه‌ك سوننه له ده‌ورى ئه‌ون و ئه‌وان له ئێمه زیاتر گله‌ییان هه‌بوو، پێیان وابوو، ئێمه ره‌وشمان زۆر باشتره له به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه ماڵمان هه‌یه و پارێزگا و هه‌رێممان هه‌یه و ئه‌وان شاره‌كانیشیان له‌سه‌ر پێى خۆیان نه‌ماوون و داعش ماڵى له‌وان كاول كردووه و ئه‌وانیش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیى ته‌حه‌فوزیان هه‌یه و پێیان وایه هه‌وڵێكى دیكه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین له رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى ده‌ستوور له رێگه‌ى درووستكردنى به‌ره‌ى دیكه كار بكرێت و پێیان وا نه‌بوو هێزه‌كانى شیعه‌ش یه‌كگرتوو بن له پرسى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سوننه و كورد".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه شانده‌كه هه‌ر ئه‌مڕۆ باڵیۆزه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا (ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، كرواتیا، هۆڵه‌ندا و یه‌كێتى ئه‌وروپا)یان بینىوه و له قسه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان به گشتى باسى بارودۆخه‌كه‌یان كردووه و پێین گوتون ئێوه هه‌مووتان باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن، هێشتا زووه، ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه له به‌ره‌ى شه‌ڕدان و زۆر سووپاستان ده‌كه‌ین بۆ ناردنى هاوكارییه‌كانتان، به تایبه‌تى چه‌كى میلانى ئه‌ڵمانى، كه زۆر هاوكارى كردین و چه‌ندین منداڵ له‌دایكبووه له‌م ماوه‌ى دواى ناوى لێنراوه میلان، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت ئێمه هه‌موو جار داواى یارمه‌تى له ئێوه بكه‌ین، ناكرێت بیر له مافى خۆمان بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌مه یان زۆر، كه زه‌مان و ئه‌مانى هه‌یه. ناكرێت حكومه‌ت لاواز بێت دان به مافماندا بنێت و كاتێك به‌هێز ده‌بێت پشتى تێبكات.
ڕاشیگه‌یاند: "دواتر سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى باڵامان كرد و دكتۆر هومام حه‌موودیمان بینى و له‌وێش باسى ریفراندۆممان كرد و به ئیعتیبار ئه‌وان له 35 ساڵى رابردوو له په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆدا بووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان و به راستى ئه‌وان تێڕوانینیان زیاتر خۆمانه‌یى بوو له خه‌ڵكێكى دیكه به گشتى ده‌توانم بڵێم ئێستا ژینگه و كلتوورى گفتوگۆكان به شێوه‌یه‌كى زۆر ئه‌رێنییه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆر باشى هه‌بووه و هاندانێكى زۆر گه‌وره‌یه".
bas news-
