گۆڕانكاری له یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێت و ئالووده‌بوو به تاوانبار دانانرێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای ده‌كات، گۆڕانكاریی له یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كاندا ده‌كرێت كه دیارترینیان ئه‌وه‌یه له‌مه‌ودا كه‌سی ئاڵوده‌بوو به ماده هۆشبه‌ره‌كان، له‌جیاتی تاوانبار وه‌ك نه‌خۆش سه‌یر ده‌كرێت.
دكتۆر خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "له ئێستادا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند پێكهێندراوه، به‌مه‌به‌ستى گۆڕانكاریكردن له یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان، كه گرنگترین خاڵى بریتیه له ناساندنى ئه‌وه‌ى چی ماده‌یه‌ك و چی كارێك به‌هۆشبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت".
ڕوونیكرده‌وه، كه له‌وڕووه‌وه (چاندن، مامه‌ڵه‌كردن ، به‌كارهێنان، ریكلامكردن) بۆ ماده‌ى هۆشبه‌ر، به‌تاوان پۆلێن كراوه و سزاكه‌شى دیاری كراوه.
گوتیشى: "گۆڕانكارییه‌كان به شێوه‌یه‌ك ده‌كرێن كه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجى هه‌رێمى كوردستاندا بگونجێت، گرنگترینیان سه‌یركردنى ئاڵوده‌بووى ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه وه‌ك نه‌خۆش كه پێشووتر وه‌ك تاوانبار سه‌یرى ده‌كراو له ترسى گرتن نه‌یده‌وێرا سه‌ردانى پزیشك و ده‌رووناس بكات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه یاساكه رێنمایى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى ئاڵووده‌بووانى ماده‌هۆشبه‌ره‌كانیشى ئاماژه پێداوه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه دواى ته‌واوبوونى گۆڕانكارییه‌كان ، به‌مه‌به‌ستى ڕه‌زامه‌ندى نیشاندان له‌سه‌رى و دابینكردنى بودجه و پێویستیه‌كانى، كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌درێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
bas news-
