نووسه‌رێكى نزیك له نه‌تانیاهۆ: ده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ ئیسرائیل پێویسته و ده‌بێت په‌یوه‌ندییمان پته‌و بكه‌ین
نووسه‌رێكى نزیك له سه‌رۆكى حكوومه‌تى ئیسرائیل، داوا ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى و كوردستان پته‌و بكرێت، جه‌ختیكرده‌وه، كه له ئاینده‌دا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى كوردستان و ئیسرائیل، گرنگییه‌كى زۆرى ده‌بێت و ده‌بنه هاوپه‌یمانێكى به‌هێز.
ئارئێل پۆلشتاین، نووسه‌ر له ڕۆژنامه‌ى (ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ) كه نزیكه له بینیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكى حكوومه‌تى ئیسرائیل، ڕای گه‌یاند: "هه‌ركاتێك ده‌وڵه‌تى كوردستان ڕاگه‌یاندرا، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل‌دا ده‌بێته هاوپه‌یمانێكى به‌هێز".
پۆلشتاین، كه هاوكات پارێزه‌ره و له بنه‌ڕه‌تیشدا له جووه‌كانى ڕووسیایه، ڕوونیكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تى كوردستان و ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل له ئاینده‌دا زۆر گرنگ ده‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئیسرائیل دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان به پێویست ده‌زانێت.
ئه‌و نووسه‌ره، كه دامه‌زرێنه‌رى بزووتنه‌وه‌ى “ڕووخسارى ئیسرائیل”ـه، گوتیشی: "بێبه‌شكردنى كورد له ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆى، زوڵمێكى گه‌وره‌یه، چونگه گه‌لى كورد نه‌هامه‌تى زۆرى به‌ده‌ست ڕژێمه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى ناوچه‌كه بینیوه، به‌ڵام هه‌وڵدانى له‌ناوبردنى كورد، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو".
پێشیوایه، ده‌وڵه‌تى داهاتووى كوردستان، رۆِڵێكى گرنگى له گۆڕه‌پانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى ئیسرائیلدایه، بۆیه ده‌بێت (ته‌ل ئه‌بیب) هه‌لى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گوڵ هه‌ولێر، له‌ده‌ست نه‌دات.
bas news-
