په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په له‌نێو زینداندا باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت
زێدان گه‌ده‌ی دووچاری ژانكردن بووه‌ته‌وه، بۆیه له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه داوای كردووه بیبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه تا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێ، به‌ڵام كاتێك پۆلیس هاتووه و داوایان لێ كردووه به كه‌له‌پچه‌یی بیبه‌نه نه‌خۆشخانه، ئه‌و ره‌تی كردووه‌ته‌وه كه‌له‌پچه‌ی بخه‌نه ده‌ست.
به گوێره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی زێدان ناردوویه‌تی و له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێی وابووه ئه‌گه‌ر كه‌له‌پچه‌ی بخه‌نه ده‌ستی، بێڕێزییه به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌نگی پێداوه تا ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان، بۆیه رێگری لێ كردووه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، كه كاتێك ئه‌ندامێكی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌به‌نه به‌رده‌م دادگا كه‌له‌پچه‌ی له ده‌ست ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په به كه‌له‌پچه‌كراوی ده‌به‌نه به‌رده‌م دادگا، ئه‌م رێنماییانه‌ش له وه‌زاره‌تی داده‌وه هاتووه.
عه‌بدوڵڵا زێدان له زیندانی ئه‌دیرنه له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له یه‌ك ژووردان و پێشتریش ده‌میرتاش به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و، ره‌تی كرده‌وه كه‌له‌پچه‌ی بخه‌نه ده‌ست.
باسنيوز
