ئەنجومەنی خانەقین بڕیاری دا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە سنوورەکەیدا بکرێ

 ئەنجومەنی خانەقین بڕیاری دا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە سنوورەکەیدا بکرێ
ئەنجومەنی قەزای خانەقین بڕیاری دا، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە سنووری شارەکەدا بکرێت و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە حکوومەتی عێراق ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقی جێبەجێ نەکردووە.

بەپێی نووسراوێک کە واژووی سەمیر محەمەد نور، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای خانەقینی بەسەرەوەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2017، ئەنجومەنەکە بە ئامادەبوونی 18 ئەندام، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی تاوتوێ کردووە.

هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە حکوومەتی عێراقی فیدرال ماوەی 10 ساڵ بەسەر ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا تێپەڕیوە و حکوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ماددەکە نانێت.

ئەنجومەنی خانەقین لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری داوە ڕیفراندۆم لە سنوورەکەیاندا بکرێت و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، خەڵکی سنوورەکە لە ڕیفراندۆم بێبەش نەکەن و بنکەی دەنگدان لە سنووری خانەقین و دەوروبەری بۆ ڕیفراندۆم دابمەزرێنن.










باسنيوز
Top