فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە دەڤەری ئامێدییان بۆردومان کرد

فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە دەڤەری ئامێدییان بۆردومان کرد
بە گوتەی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ناحیەی (دێرەلووک)ی سەر بە ئامێدی دوێنێ دوانیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری چەند گوندێکی ئەو دەڤەرەیان بۆردومان کردووە.



لەم بارەوە مەحموود نهیلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزائامێدی ڕاگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ 2017/8/15 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرەی چیای (لینکی) و سروشتی گوندی (هێتوت)ی سەر بە ناحیەی دێرەلووک، هەروەها چیای (کورەژار)یان بۆوردومان کردووە کە خەسار و زیانێکی زۆری بە موڵک و ڕەزی هاووڵاتیان و سروشتی دەڤەرەکە گەیاندووە".



فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ناوە بە ناوە ناوچە سنوورییەکان و تەنانەت ناوچەکانی ئامێدی، زاخۆ و کوێستانی قەندیل بۆردومان دەکەن و ساڵانە زەرەر و زیانێکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە دەدەن و دەبنە هۆی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی سڤیل و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی سڤیل بەم بۆنەوە بوونەتە قوربانی بۆ وێنە ڕووداوی چیای کورتەک و بۆردومانی گوندی زارگەلی دوو نموونەی بەرچاون.




باسنیوز
Top