پێشمەرگە شکستی بە پیلانێکی داعش هێنا

 پێشمەرگە شکستی بە پیلانێکی داعش هێنا
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان شکستیان بە پیلان و هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێنا.



درەنگانی شەوی سێشەممە 15\8\2017، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندەکانی زەرگە و میر ئەحمەد لە سنووری شارۆچکەی داقووق.



هێزەکانی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و شکستیان بە هێرشەکەیان هێناوە.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.










باسنيوز
Top