لە ماوه‌ى شه‌ش مانگدا زیاتر له 4 ملیۆن مه‌تر دووجا زه‌وى له مین پاك كراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/8/2017 ده‌زگاى گشتیی كاروبارى مینى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاو كرده‌وه، كه كۆپیه‌كى نێردراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه: "ته‌نیا له ماوه‌ى شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى 2017دا توانیویانه به شێوه‌یه‌كى گشتیی له هه‌رێمى كوردستاندا ڕووبه‌رى چوار ملیۆن و 500 هه‌زار مه‌تر دووجا زه‌وى له مین پاك بكه‌نه‌وه".
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له دواى ڕزگار كردنى ئه‌و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سته‌ڵاتى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه، توانراوه ڕووبه‌رى یه‌ك ملیۆن و 973 هه‌زار و 583 مه‌تر دووجا زه‌وى له مین پاك بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا توانراوه زیاتر له 19 هه‌زار و 667 مین و ته‌قه‌مه‌نى و بۆمبی چێنراو له ناو ببرێن و پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه.
له ڕاگهیاندراوهكهى ده‌زگاى گشتى مینى هه‌رێمدا هاتووه، كه ڕێژه‌ى به‌ركه‌وتوان به مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه بریتین له 10 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش شه‌ش كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه، چواره‌كه‌ى دیكه‌ش برینداربوون
bas news-
