كه‌ركووك.. ئه‌و ئافره‌ته‌ی گومانی كاری تیرۆریستی لێده‌كرا ده‌ستگیر كرا
هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووك ئافره‌تێكی گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا به‌نیازی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كاننیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێكی دانیشتووی شاری كه‌ركووك له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه ئافره‌تێكی گومانلێكراویان بینیوه كه ڕایگه‌یاندووه به‌نیازی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش توانراوه ئه‌و ئافره‌ته ده‌ستگیر بكرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئافره‌ته ده‌ستگیركراوه‌كه خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووكه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانى كه‌ركووك، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كه‌ركووك، ئافره‌تێكى گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كرا، هێزه‌كانى پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد له گه‌ڵیدا، ده‌ركه‌وتووه ئافره‌ته‌كه نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه و هیچ مه‌رامێكى خراپی نه‌بووه".
bas news-
