شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ڕه‌تی ده‌كاته‌وه جه‌ختی له یه‌كپارچه‌یی عێراق كردبێته‌وه
ڕۆژ نووری شاوه‌یس سه‌رۆكی شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم بۆ شاری به‌غدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه له‌میانه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا جه‌ختیان له سه‌ر یه‌كپارچه‌یى عێراق كردبێته‌وه و ده‌شڵێ ئێمه رازى نه‌بووین به دواخستنى ریفراندۆم و ئه‌نجامدانى له كاتى خۆیدا به پێویست ده‌زانین.
له‌میانه‌ی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕۆژ نووری شاوه‌یس ورده‌كارى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان به تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌مار حه‌كیم و باڵیۆزى وڵاتانى ئه‌مریكا، ئێران و توركیا خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكی شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم بۆ شاری به‌غدا گوتى: "رێگه چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیه و ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و كێشانه و دانووستانه و له‌وه‌ش زیاتر بیر له چاره‌سه‌رى دیكه‌ش بكه‌نه‌وه، له چوارچێوه‌ى یه‌كێتى خاكى عێراق. ئه‌مه راوبۆچوونى ئه‌وان بوو".
گوتیشی: "راوبۆچوونى ئێمه‌ش ئه‌وه‌بوو، دواى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌مانه و دواى هه‌وڵه‌كانمان بۆ پێكهێنانى عێراقى نوێ و پێكهێنانى هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى راسته‌قینه، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌م راستییه نه‌هاته ئاراوه و له سه‌ره‌تایه‌كى باشه‌وه رۆژ به رۆژ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى خراپتر ده‌ڕۆیشتن و ئه‌وه‌ش بووه هۆى كۆبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان و سه‌ره‌نجام بێمتمانه‌ییه‌كى گه‌وره له لایه‌ن گه‌لى كوردستان و زۆرینه‌ى پارته كوردستانییه‌كانه‌وه درووستبووه، كه متمانه به به‌ڵێنى به‌غدا ناكرێت و له‌به‌ر ئه‌وه پێویستى به چاره‌سه‌رێكى ریشه‌یى هه‌یه و ئێمه ئه‌و چاره‌سه‌ره ریشه‌ییه له چوارچێوه‌ى ریفراندۆم و هێنانه‌دى ئاواته‌كانى دیكه‌ى گه‌لى كوردستان ده‌بینین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و بڕیاره‌ى ریفراندۆم و نیازیان بۆ ریفراندۆم نابێت به نه‌رێنى سه‌یرى بكرێت و وه‌كو چاره‌سه‌رێكى كێشه‌كانه و رێگر ده‌بێت له درووستبوونى كێشه‌ى دیكه له ناوچه‌كه به تایبه‌تى له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا . گوتی: "ئه‌مه راو بۆچوونى شاندى هه‌رێم بوو و به راشكاوى خستمانه‌ڕوو. دواى گفتوگۆیه‌كى زۆر له باره‌ى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى خراونه‌ته به‌رباس دوو شتمان بۆ ده‌ركه‌وت كه زۆر نزیكین له یه‌ك، یه‌كه‌میان: ئێمه دانووستان به ته‌نیا رێگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌زانین. دووه‌م: ئه‌م دانووستانه ده‌بێت به‌رده‌وام بێت و كاتێكى زۆرى ده‌وێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به وردى و قوڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بدۆزینه‌وه و هه‌ردوولامان سوورین له‌سه‌ر مه‌رج دانه‌نان و باسكردنى هه‌موو كێشه‌كان".
ڕوونیشی كرده‌وه : "هه‌ردوو رێگه چاره‌سه‌ریش، چ ئه‌وه‌ى ئه‌وان و چ ئه‌وه‌ى ئێمه خستمانه‌ڕوو، له رۆژانى داهاتوودا باسده‌كرێت و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌مه ئه‌نجامى ئه‌و دانیشتنه‌ى دوێنێ بوو، به گشتى ده‌توانین بڵێین وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك، چ له رووى پرۆتۆكۆلیى و گه‌رمى به‌خێرهێنان و راشكاوى له باسكردنى كێشه‌كان و فراوانى ئه‌و باسكردنانه، دانیشتنه‌كه ئیجابى بوو".
ڕۆژ نووری شاوه‌یس زیاتر گوتی : "باڵیۆزخانه‌كان، پێخۆشحاڵبوون به سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و ئه‌وه‌ش به هه‌نگاوێكى باش ده‌زانن بۆ درووستكردنه‌وه‌ى متمانه و رێگه‌یه‌كى راسته بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر، هه‌رچى بێت ئه‌و چاره‌سه‌رانه. هه‌ر سێ باڵیۆزیش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌م گفتوگۆیه، ده‌بێت ئارامیمان هه‌بێت و به گیانێكى برایانه بێت و كاتى ده‌وێت و درێژه ده‌كێشێت و ئه‌وان پشتیوانى له‌و گفتوگۆیه ده‌كه‌ن و چى پێویسته ئاماده‌ن بۆ پشتگیرى له‌م پرۆسه‌یه. ئه‌مه پوخته‌ى راو بۆچوونى ئه‌وان بوو".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه جه‌ختیان له سه‌ر یه‌كپارچه‌یى عێراق نه‌كردووه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا داوایان نه‌كردووه عێراق بكرێته دوو پارچه و له چوارچێوه‌ى عێراقى نوێ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه بوونه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوون بۆیه ریفراندۆمیان گرتووه‌ته به‌ر گوتیشی: "بڕوامان وایه ئه‌م رێگه‌یه كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كات".
زیاتر گوتی: "ئێمه رازى نه‌بووین به دواخستنى ریفراندۆم و ئه‌نجامدانى له كاتى خۆیدا به پێویست ده‌زانین و ئه‌وه بڕیارێكه ته‌نیا به ده‌ستى لیژنه‌ى باڵا و لیژنه‌ى دانووستان نییه و بڕیاره‌كه له ده‌ستى گه‌لى كوردستانه و به‌شێكى زۆرى گه‌لى كوردستان پێى خۆشه ریفراندۆم له واده‌ى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت".
bas news-
