سه‌یدسادق... دوو چالاكوان لەسەر نووسینێكی فەیسبووك دەستگیر دەكرێن

سه‌یدسادق... دوو چالاكوان لەسەر نووسینێكی فەیسبووك دەستگیر دەكرێن


به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینێك له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت و لەلایەن داواكاری گشتی دەستگیرده‌كرێن.



"هەڵمەت فەتاح"، چالاكوانی مەدەنی لەسەیدسادق،پێش خۆڕادەستكردنی بەبنكەی پۆلیسی سەیدسادق، راگەیاند: "رۆژی (7-8-2017) لەگەڵ هاوڕێیه‌كم به‌ناوی (فەرمان رەشید) وەك دوو گەنجی دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادق، بۆ رێگرییكردن لەدەستدرێژیكردنە سەر موڵكی گشتی، هەریەكەمان لەئەكاونتی تایبەتی خۆمان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، پۆستێكی هاوبەشمان بڵاكردەوە".



گوتیشی: "دوای هەفتەیەك، ئه‌مڕۆ لەسەر سكاڵای داواكاری گشتی سەیدسادق، هەردووكمان خۆمان رادەستی بنكەی پۆلیس كرد".



روونیشیكردەوە، هۆكاری سەرەكی دەستگیكردنەكەشمان پەیوەندی هەیە بەوەی كە تەنیا لەپۆستەكەماندا داوامان لەهاوشاریانی سەیدسادق كردووە، بێن سكاڵا لەسەر داواكاری گشتی تۆمار بكەین، ئەوەش لەسەر پاركی گشتی سەیدسادق كه‌ سێ ساڵە داخراوە.



ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ بە دەیان دۆنم لە زەوی شارەوانی سنووره‌كه‌، ساڵانە دەكرێت بە كشتوكاڵ و داهاتەكەی كەس نازانێت بۆ كوێ دەڕوات.



هاوكات بەپێی زانیارییەكان بڕیارە به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌(16-8-2017)چالاكوانان و رۆژنامەنووسان و بەشێك لەهاووڵاتیان، لەبەردەم دادگای سەیدسادق گردبوونەوەیەك ئەنجام بده‌ن و داوای ئازادكردنی ئەو دوو چالاكوانە بكه‌ن.

bas news-
Top