باڵیۆزی ئێران له عێراق: هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه هه‌ر ئه‌نجامێك، ئێمه پشتگیری لێ ده‌كه‌ین
(دكتۆر رۆژ نووری شاوێس) له شاندی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه و دڵنیایان ده‌كه‌نه‌وه. هاوكات داوایشی له ته‌واوی لایه‌نه‌كان كرد، به نه‌رێنی له ریفراندۆم نه‌ڕوانن، چونكه له داهاتوودا ئه‌و ریفراندۆمه ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر.
(ئیره‌ج مه‌سجدی) باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، راشیگه‌یاند، ئه‌وان داوایان كردووه گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌نجام و رێككه‌وتنێكیش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، ئه‌وان پشتگیری ده‌كه‌ن.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، گەیشتە بەغدا بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم، لەگەڵ بەرپرسە حزبی و حكوومییەكانی عێراق تاوتوو بكەن.
kdp-
