بەرپرسێكی پارتی: کەرکووک گەرەنتی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی داوە

 بەرپرسێكی پارتی: کەرکووک گەرەنتی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی داوە
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیانیی پارتی ئاماژە بەوە دەکات کە ڕیفراندۆم لە کەرکووک سەردەکەوێ و خەڵکی شارەکە نایانەوێت جارێکی دیکە هیچ سیستەمێک لە بەغداوە حوكمیان بکات.

سەلاح دەلۆ سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیانیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "خەڵکی کەركووک بەدڵخۆشییەوە دەڕواننە ڕیفراندۆم، بێ گومان بۆ کەرکووکیەکان جەژنە، چونکە لەو رۆژەدا بڕیار لەسەر گەرانەوەیان بۆ ئیدارەی کوردستان دەدەن، دەشیسەلمێنن کە کەرکووک دڵی کوردستانە، بۆیە بەدڵنیاییەوە دەنگی بەڵێ لە کەرکووک گەرەنتی دووبارە نەبوونەوەی سەرجەم ئەو زوڵم و ستەمەیە کە بەسەر شارەکەدا هاتووە و دەنگی بەڵێ تا دێت لە کەرکووک بەرەو هەڵکشان دەڕوات چونکە زۆرێک لە پێکهاتەکانی ئەو شارە پشتیوانیان بۆ ریفراندۆم دەربڕیوە و ئامادەییشیان نیشان داوە بۆ هەر چەشنە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان".

ئەوەشی خستەڕوو لە شاری کەرکووک زۆر پێکهاتەی جیاواز هەن ئەو پێکهاتانە بەبێ گرفت چەند ساڵە لەگەڵ کورد دەژین لە شارەکە و نایانەوێ چارەنووسیان وەک مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی عێراقی لێ بێت، ئێستەش پێشمەرگە سنووری کەرکووک دەپارێزێ و پارێزگاری لە هەموو پێکهاتەکان دەکات.









باسنیوز
Top