لە ھەولێر دەست بەسەر چەندین کەلوپەلی سەربازیدا گیرا
ئەمڕۆ سێشەممە 15/8/2017 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ھەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی سەربازی، کە بە شێوەیەکی نایاسایی بەکار دەھێنرا، تواندرا دەست بەسەر چەندین کەلوپەلی سەربازی بگیرێت".
پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی روون کردەوە: "ئەم ھەڵمەتە بەسەرپەرشتیی نەبەز حەمید، قایمقامی ھەولێر و بەشی پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی ڕێککاری ئەنجامدرا، توانرا دەست بەسەر چەند جۆری چەک، دار عەسا، کەلەپچە، تاپڕ، گوللـە تاپر و زیاتر لە ٢٠٠ جۆری چەقۆدا بگیرێت".
پۆلیسی ھەولێر، ئاشکراشی کرد: "ئەم ھەڵمەتانەش بەردەوام دەبێت".
باسنيوز
