ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. سێ بەندکراوی کورد لەسێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2017/8/15 حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی خالید ئەمینی، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجی کراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی هەمان سەرچاوە براکەیەکی ئەو بەندکراوە کوردە بەناوی فەتاح ئەمینی، دوو هەفتە پێش لەو زیندانە لەسێدارە درابوو.
ماڵپەڕی هەنگاو ئاماژەی بەوەش داوە چەند ڕۆژ لەمەوبەریش دوو بەندکراوی دیکەی کورد بەناوەکانی حەمزە ڕەحیمپوور و تەوحید حەقمورادی، لە گرتووخانەکانی زەنجان و شیروان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە دراون.
باسنيوز
