گەرمیان.. 25 بارھەڵگر دەستیان بەسەردا گیرا

 گەرمیان.. 25 بارھەڵگر دەستیان بەسەردا گیرا
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15/8/2017 لە راگەیەندراوەکەی ھاتوچۆی گەرمیان، تێدا ھاتووە: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لەلایەن مەفرەزە گەڕۆکەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیانەوە، 25 ئۆتۆمبیلی بارھەڵگر دەستیان بە سەردا گیراوە کە باری زیادەیان بار کردبوو لەو بڕەی بۆیان دیاری کراوە".

ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەوانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بە پێی یاسا مامەڵەیان لە گەڵدا کرا، جگە لە سزای مادی ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەستی بە سەردا گیراوە".

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش روون کراوەتەوە: "ئامانج لەم ھەڵمەتانە بۆ ئەوەیە کە ڕێگاکان خراپ نەبن و شوێن تایەی ئۆتۆمبیلەکان چاڵ نەبن و بە ھۆی قورسی بارەکانیان شەقامەکان شێوەی جۆگەلەیی وەردەگرێت، ئەمەش لە کاتی بەکارھێنانی شەقامەکاندا زیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی ھاووڵاتییان دەگەیەنێت".









باسنیوز
Top