دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەوت بۆ ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە دابین دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 15/8/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا لە ناو کەمپی ئاوارەکانی دیبەگە، 9 ھەزار و 480 لیتر نەوت بۆ 237 خێزان دابەش کرد، ھاوکارییەکانیش لە لایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقییەوە دابین کرابوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەڕێوەبەری کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی لە ئەستۆدایە و ڕۆژانە چالاکیی ھەمەجۆر لە سەرجەم سێکتەرەکانی کارکردنیدا بەڕێوە دابات.
باسنيوز
