سلێمانی.. خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند خۆپێشاندان دژی شاسوار عەبدولواحید دەکەن
بڕیارە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 15\8\2017، خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند لە سلێمانی، خۆپێشاندانێک ئەنجام بدەن.
محەمەد ساڵح، یەکێک لە خاوەن پشکەکان، ڕایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە، زیاتر لە 10 ھەزار ھاووڵاتی پشکیان لە پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند کڕیوە، بەڵام ”سەرەڕای بێ منەتی ”ی شاسوار عەبدولواحیدی خاوەندی کۆمپانیای نالیا بەرامبەر خاوەن پشکەکان، تائێستا ھیچ خاوەن پشکێک لە داھاتی ئەو پڕۆژەیە سوودمەند نەبووە و لەگەڵ ”ئەوەشدا پارەکانمان دەستی بەسەرداگیراوە“.
محەمەد ساڵح بە ئاماژەکردن بەوەی پرۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند ”قازانجێکی خەیاڵی“ دەکات، رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید ساڵانە تەنیا 40 هەزار دینار دەداتە خاوەن پشکەکان، ”یان وەک سووکایەتی“،لە بری پارە، کارتی یارییەکانی ناو پرۆژەکەیان پێ دەدرێت.
باسنیوز
