ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: شەقامی بەغدا سەردانی شاندی کوردستان بە ئەرێنی دەبینێت

 ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: شەقامی بەغدا سەردانی شاندی کوردستان بە ئەرێنی دەبینێت
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا باس لە گرنگیی سەردانی شاندی باڵای ڕیفراندۆم دەکات بۆ بەغدا و دەڵێت: "لە ئاستی شەقامی عێراقیدا بە شێوەیەکی ئیجابیانە دەڕوانێتە سەدانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا".



شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لەمبارەوە گوتی: "خەڵکی عێراق ھەموویان چاوەڕوانی دانوستانی ھەولێر و بەغدا دەکەن تا بزانن دەرەنجامەکەی چییە، دانوستان بە ھەر شێوەیەک بێت، بە ئیجابی دەشکێتەوە، بەڵام بەداخەوە دۆخی بەغدا لەڕووی سیاسی و ئەمنییەوە شڵەژاو و ناجێگیرە، ئەگەر نا ئاراستە سیاسییەکان ھەمووی لەسەر ئەو شاندەیە کە ھاتوون".



ئەو سەرکردەیەی پارتی گوتیشی: "کوردستان تێگەیشتنی لەگەڵ عەبادی زۆرترە، بۆیە بەیاننامەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران جۆرێک لە نەرمبوون و ڕووی ئیجابی پێوەیە، ئەو توندوگرژییەی پێشووتر لەسەر ئەو پرسە ھەبوو، تاڕادەیەکی باش ڕەویوەتەوە و بەرەو کەمبوونەوە چووە، ئێستاش کوردستان نایەوێت بەبێ گفتوگۆ گرفت بۆ ڕیفراندۆم دروست بکات".



ڕاشی گەیاند: سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە ئاستی عێراقدا دەنگدانەوەیەکی باشی ھەبووە و پێشوازیی باشی لێ کراوە.








باسنيوز
Top