کۆبوونەوەی شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم و باڵیۆزی ئەمریکا دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم و باڵیۆزی ئەمریکا دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەستی پێ کرد.



رۆژی دووشەممە 15\8\2017، شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد.



سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 15\8\2017، شاندەکە، کە لە نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان پێک هاتووە، لەگەڵ دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆ بووەوە.



بڕیارە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ دۆگلاس سلێمان، شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ فوئاد مەعسومی سەرۆک کۆماری عێراق، عەمار حەکیمی سەرۆکی رەوتی حیکمە و ئیرەج مەسجدیی باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆ ببێتەوە.



لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.


باسنیوز
Top