لە سلێمانی کادیرێکی پارتی دەکوژرێت و چەند کەسێکیش بریندارن
لەو رووداوەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکیش برینداربوون رەوشی تەندروستی بریندارێکیش مەترسیدارە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون ، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە.
عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە رایگەیاند: "رووداوەکە لەدەستدانی کۆنترۆڵ بووە لەلان شۆفێرێکەوە لەکاتی ھەڵواسینی ئاڵای پارتی لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای نوێ".
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە گوتی: "لە رووداوەکەدا کەسێک کوژراوە و سێی دیکە بریندارن و برینی یەکێکیان سەختە، شۆفێرەکەش بریندارە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە".
رووداو
