قه‌ره‌ته‌په داواى زیادكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
محه‌مه‌دى حاجى عومه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په ڕاگه‌یاند: "پێویسته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێزى پێشمه‌رگه له سنووره‌كه‌دا زیاد بكه‌ن، چونكه لێره بۆشاییه‌كى ئه‌منى درووست بووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه داعش ناوه‌ناوه كارى تیرۆرستى ئه‌نجام ده‌دات".
گوتیشی: "به‌شێوه‌یه‌كى گشتیى هه‌موو هێزه‌كانى سنووره‌كه به‌رپرسن له دروستبوونى ئاڵۆزییه‌كانى ئه‌م دواییه له قه‌ره‌ته‌په و ده‌وروبه‌رى".
محه‌مه‌دى حاجى عومه‌ر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وش كرد، داعش له سنوورى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و سوپادا مۆڵگه‌ى خۆیان هه‌یه، هه‌روه‌ها سنوورى حه‌مرین زۆر فراوانه، ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ش كه هێزى پێشمه‌رگه‌یان تێدایه، دوورى نێوانیان پێنج بۆ شه‌ش كیلۆمه‌تر ده‌بێت، گوتیشی: "به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆشایی ئه‌منی درووست ده‌بێت، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بیرێك له ناوچه‌كه بكاته‌وه و هێزى پێشمه‌رگه زیاد بكات".
قه‌ره‌ته‌په یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى دیاله و نزیك له ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین (40 كم) له ناوه‌ندى پارێزگاكه‌وه دووره.
bas news-
