سلێمانی.. لە مانگی رابردوودا پۆلیس 500 کەیسی ھەبووە

سلێمانی.. لە مانگی رابردوودا پۆلیس 500 کەیسی ھەبووە
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی خستە روو کە لە مانگی رابردوودا نزیکەی 500 کەیس لای پۆلیس تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی نێردراوە، تێدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: "مانگی تەمموز 1/7/2017 تا 31/7/2017 چەندین چالاکی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە تۆمار کراوە، بەھۆیەوە بەھانای نزیکەی 500 ھاووڵاتییەوە چووینە".


پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لەناوەندی شاری سلێمانیدا، ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیویانە (494) حاڵەتی بەھاناوەچوون تۆمار بکەن، کە لە رووداوە جۆراوجۆرەکاندا، بەھانای ھاووڵاتییانەوە چوون، ھەروەھا حەوت حاڵەتی تەقەکردن تۆمارکراوەو بەھۆیەوەش 10 تۆمەتبار دەستگیر کراون".


ئەوەش روون کراوەتەوە کە ھەشت حاڵەتی دەست بەسەرداگرتنی چەکی کلانشیکۆف تۆمارکراوەو بەھۆیەوەش 11 تۆمەتبار دەستگیرکراونء سەرجەمی حاڵەتەکان کاری یاساییان بۆ ئەنجام دراوە".


لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەش ھاتووە: "لەماوەی ھەفتەی ڕابردوودا 6/8/2017تا 13/8/2017، 15 کەس بە تۆمەتی دەستگیر کراوە کە کاری دزی جۆراو جۆرییان لە شاری سلێمانی ئەنجام داوە، دووانیان ئافرەتن و چوار تۆمەتباری تریان عەرەبە دوو تۆمەتباری تریان ئێرانین.
bas news-
Top