سهركردەیەكی توركیا: بارزانی جدییه له دروستكردنی ده‌وڵه‌ت
سه‌رۆكی پارتی وه‌ته‌نی توركیا داوا له خه‌ڵكی وڵاتەكەی دەكات ده‌نگی پێ بده‌ن تا ببێته سه‌رۆك كۆماری توركیا، له به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنیان پێده‌دات له ماوه‌ی مانگێكدا ئاڵای سپی له قه‌ندیل هه‌ڵبكات. دەشڵێ بارزانی جدییە لە دروستكردنی دەوڵەت.
دۆغو په‌رینچه‌ك سه‌رۆكی پارتی وه‌ته‌نی توركیا له وتارێكیدا له مۆغله، داوای له خه‌ڵكی توركیا كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی 2019ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌نگی پێ بده‌ن، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ردا ئاڵای سپی له قه‌ندیل هه‌ڵده‌كات و كێشه‌ی په‌كه‌كه كۆتایی پێ دێنێت.
باسی له‌وه‌ش كرد كه هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ كۆتاییهێنان به په‌كه‌كه، به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا و ئێران رێك بكه‌ون بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌نجام بدرێت ئاڵای سپی له قه‌ندیل هه‌ڵده‌كرێت.
ئه‌و ده‌ڵێ "جه‌هه‌په زۆر هه‌ڵه ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا هاوپه‌یمانی دروست بكات، چونكه ئه‌و هاوپه‌یمانییه كێشه‌كانی توركیا زیاتر ده‌كات و نابێته هۆكار بۆ چاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌ك له توركیا".
دۆغو 2 ساڵ به‌ر له ئێستە له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی توركی، ئاشكرای كرد كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به نیازی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردییه، ئه‌وكات پێیوابوو كه پێویسته رێگه له بارزانی بگیرێت و ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌یه‌ته دی، بۆیه ئێستەش له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونه و پێیوایه نابێت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بێت.
ئه‌و هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووه بارزانی داوه‌تی توركیا بكرێت، چونكه وه‌كو خۆی باسی لێوه ده‌كات بارزانی پلانی داناوه ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی نێوان خۆی و توركیا بقۆزێته‌وه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
له‌و وتارهشیدا هه‌مان قسه‌ی كرده‌وه و ئاماژه‌ی دا كه بارزانی جدییه له دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، بۆیه ده‌بێت توركیا رێگه‌ی پێ نه‌دات، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت ئه‌وكات كوردانی توركیاش داوای ده‌وڵه‌ت و جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش باس بكرێت، كه دۆغۆ هیچ كورسییه‌كی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیادا نییه، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسییش نییه له توركیا و قسه‌كانیشی حیسابێكی گەورەی بۆ ناكرێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كورسی په‌رله‌مانی بهێنێت، زۆر جار هێرش ده‌كاته سه‌ر بارزانی و كورد، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هیچ كاتێك نه‌یتوانیوه متمانه‌ی هاووڵاتیانی توركیا به ده‌ست بهێنێت و به‌رده‌وام له هه‌ڵبژارده‌كاندا دۆڕاوه.
bas news-
