كەمپینێك بەناوی (نەخێر، بۆ نەخێرەكانی ریفراندۆم) راگەیەندرا

كەمپینێك بەناوی (نەخێر، بۆ نەخێرەكانی ریفراندۆم) راگەیەندرا
خەڵكی شارۆچكەی چۆمان كەمپینێكیان بۆ پشتگیری لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی راگەیاند و ئیدانەی هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكەن كە هاووڵاتیان هان دەدەن دەنگ بە (نەخێر) بە پرۆسەكە بدەن.


كارزان عەزیز سەرپەرشتیاری كەمپینی "نەخێر بۆ نەخێرەكانی ریفراندۆم" لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە سەرجەم چین و توێژەكان بەشدارییان لە كەمپینەكەدا كردووە و گوتیشی هەر رەوت و لایەنێك كە بانگەشە بۆ دەنگی (نەخێر) بكات و لە دژی پرۆسەی ریفراندۆم بوەستێتەوە، خزمەت بە نەیارانی كوردستان دەكات.


سەرپەرشتیاری كەمپینەكە گوتیشی "ئەوانەی لە دژی ریفراندۆم و بانگەشە بۆ دەنگی (نەخێر) دەكەن، لە دژی خواستەكانی گەلی كوردن و ئامانجیشمان سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم و ئاسوودەكردنی روحی شەهید و ئەنفالكراوانە".


رۆژی 25ی ئەیلوولی داهاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوەدەچێت.

bas news-
Top