له ئه‌نكه‌را 11 ئه‌ندامی سه‌ر به هه‌ده‌په ده‌ستگیر كران
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی هه‌ده‌په، محه‌مه‌د یاسر یه‌نار و لاله ئه‌كمه‌ن هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی ئه‌نكه‌را ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كران. باسیان له‌وه‌ش كردووه ئه‌و 11 كه‌سه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ن و به‌رپرسیارییه‌تی گرنگیان هه‌یه له ئه‌نكه‌را.
تاوه‌كو ئێستە ئاسایشی توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و 11 ئه‌ندامه‌ی هه‌ده‌په‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان بدرێته پاڵ په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هه‌بووبێت.
ماوه‌ی 2 هه‌فته ده‌بێت، ئاسایشی توركیا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ی له شاره جیاجیاكانی توركیا ده‌ست پێكردووه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌یشی هه‌ده‌په بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستە زیاتر له 500 ئه‌ندامیان ده‌ستگیر كراوه. هه‌روه‌ها جگه له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په، 13 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كراوه.
باسنيوز
