میدیای توركیا نه‌خشه‌یه‌كی نوێی ئه‌مەریكا بۆ رۆژئاوای كوردستان بڵاودەكاتەوە
رۆژنامه‌ی (ئاكید، میللیه‌ت) هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی سه‌ر به ئاكپارتی، ئاشكرایان كردووه كه شاندێكی باڵای ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا هاتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری ره‌قه و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌په‌گه‌دا گفتوگۆیان كردووه و له‌و گفتوگۆیه‌دا نه‌خشه‌ی سووریایان نیشان داون.
به گوێره‌ی نه‌خشه‌كه‌ش باكووری سووریا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا راده‌ستی یه‌په‌گه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش سنووری ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مه‌ش خه‌ونی له‌مێژینه‌ی كورده، ده‌وڵه‌ته‌كه له 3 ناوچه و 6 كانتۆن پێكدێت.
به گوێره‌ی نه‌خشه‌كه‌ش بێت، رۆژئاوای توركیا به ته‌واوی ده‌كه‌ێته ژێر گه‌مارۆی یه‌په‌گه و ئه‌و ناوچانه‌شی هێزه‌كانی سووریای ئازاد به هاوكاری توركیا ئازادی كردوون ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی یه‌په‌گه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی (ئاكید) كه له ئاكپارتییه‌وه نزیكه، بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئه‌و نه‌خشه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره كێشراوه و ئه‌مریكا شاردوویه‌تییه‌وه، به‌ڵام وه‌كو دیارییه‌ك پێشكه‌شی یه‌په‌گه‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌یشی هێزه‌كانی سووریای ئازاد به هاوكاری توركیا ئازادی كردوون، له چوارچێوه‌ی كانتۆنێكدا به ناوی (كانتۆنی شههبه) ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی یه‌په‌گه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پلانه و جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه، له رۆژئاوای عه‌فرین و رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێوه په‌لاماری سوپای سووریای ئازاد و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌درێت، ئه‌مه‌یش به هاوكاری ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت و سوود له‌و چه‌كانه وه‌رده‌گیرێت كه ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه‌ی ناردووه، كه خۆی له 100 كامیۆندا ده‌بینێته‌وه.
له نه‌خشه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته سنووری له‌گه‌ڵ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌ر ده‌ریا، پێویست ده‌كات كانتۆنه‌كانی عه‌فرین و كۆبانێ به یه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌شیان پێویسته ئیدلیب كه ئێستە له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایه ئازاد بكرێت.
باسنيوز
