سەعدی پیرە: ھیچ وڵاتێک دژی پرسی ریفراندۆم نییە
سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانی سێیەمین دیداری زانکۆی سەڵاحەدین 2017، پانێڵی ریفراندۆم و چارەنووسی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "پێم وانییە ھیچ وڵاتێک دژی ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی کوردستان ببێت".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو: "بێگومان وڵاتانی خاوەن سیادە، باسی ئەوە ناکەن کە وڵاتان لەت بکەن، بۆیە ئەو بڕیارە لای ئێمەیە وەک گەلی کورد، کە دەمانەوێ سەربەخۆ بین".
باسنیوز
