کۆمیسیۆن ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی پەسەند کرد
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 2017/8/14 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: "ئەنجومەنی کۆمیسیاران بە زۆرینەی دەنگ بریاری دا وەڵامی داواکاریی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان بداتەوە، بەم شێوەی خوارەوە.
كۆمیسیۆن دوو نووسراوی فهرمی ئاراستهی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان كردووه، وێڕای ئهنجامدانی ریفراندۆم له كاتی خۆیدا، ئامادهیی تهواوییان كردووه، بۆ ئهوهی ههڵبژاردنهكانی سهرۆكایهتی ههرێم و خوولی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان له 1ی تشرینی دووهمی ئهمساڵ ئهنجام بدهن.
یەکەم
بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بابەت وەڵام
ئەلف:
ئاماژە بە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە بە فەرمای هەریمی ١٠٦ لە ٨\٦\٢٠١٧ کۆمیسیۆن ئامادەکاریی کردووە بۆ ئەنجامدانی راپرسی لە ٢٥\٩ ٢٠١٧ و هیواخوازە پەرلەمان ئاسایی بکرێتەوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ بەڕێوە چوونی پرۆسەکە.
ب:
دووەم، ئاماژە بە ژمارە ١٢٨ فەرمانی هەرێمی ١٢\٧\٢٠١٧ بە ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆن ئاماەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە لە ١\١١\٢٠١٧ .
دووەم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بابەت وەڵام
ئاماژە بە نووسراوتان ژمارە ٣٠ لە ٢٩\٥\٢٠١٧ سەبارەت بە راپرسی کۆمسیۆن ئامادەی کردووە بۆ ئەنجامیدانی راپرسی لە ٢٥\٩\٢٠١٧ و بەڕێوچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا".
باسنيوز
