سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمار کرا

 سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمار کرا
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، سێیەمین سکاڵای لەسەر تۆمار کرا.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (بەوەکالەت)، لەمیانی سێیەمین دیداری زانکۆی سەڵاحەدین 2017، پانێڵی ریفراندۆم و چارەنووسی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "دوێنێ یەکشەممە 13/8/2017 لەلایەن ئەرشەد ساڵح و حەسەن تۆرانەوە، لە دادگای ئیتحادی، سکاڵایەکی دیکەیان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان تۆمار کردووە".

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەوەشی خستە روو: "ئەوە بووە سێیەمین سکاڵا لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکووک، 16/8 دادگا بڕیارەکە یەکلا دەکاتەوە، بە رەتکردنەوەی داواکە، بەڵام دوود سکاڵاکەی دیکە ماوە".

ئاشکراشی کرد: "پاڵپشتییەکی تەواو لە ھەموو تاکێکی کورد ھەیە، بەڵام ئەمە کەیسێکی یاساییە، لەوەی کەیسێکی یاسایی و دەستووری بێت، بۆیە دەبێت فشارێکی سیاسی لەلایەن سەرکردایەتیی کوردەوە ھەبێت".

ژمارەیەک لە ئەندامانی تورکمانی سەر بە بەرەی تورکمانی، لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لە بەرامبەر بڕیاری ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لە فەرمانگە حکوومییەکانی کەرکووک، سکاڵایەکیان لە دژی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار کرد، دواتر دەیان پارێزەری کورد ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە بەبێ بەرامبەر ببنە پارێزەری ئەو بەرپرسە کوردەی پارێزگای کەرکووک.










باسنیوز
Top